داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣
From Wikipedia, the free encyclopedia
داگیرکردنی عێراق یان داگیرکردنی ئەمریکا بۆ سەر عێراق یان شەڕی چارەنووسساز یان جەنگی سێیەمی کەنداو لە ساڵی ٢٠٠٣ قۆناغی یەکەمی شەڕی عێراق بوو. قۆناغی داگیرکاری لە ١٩ی ئازاری ٢٠٠٣ (ئاسمانی) و ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٣ (زەمینی) دەستیپێکرد و کەمێک زیاتر لە مانگێکی خایاند، لەنێویاندا ٢٦ ڕۆژ لە ئۆپەراسیۆنە شەڕکەرە گەورەکان، کە تێیدا ھێزێکی ھاوبەشی ھێزەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، پۆڵەندا ھێرشیان کردە سەر عێراق کە ھۆی ڕووخانی حکوومەتی سەددام حوسێن و حیزبی بەعس. ئەم قۆناغە سەرەتاییەی شەڕ بە فەرمی لە ١ی ئایاری ٢٠٠٣ کۆتایی ھات کاتێک جۆرج بوش سەرۆکی ئەمریکا «کۆتایی ئۆپەراسیۆنە جەنگییە گەورەکانی» ڕاگەیاند، دوای ئەوە دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانان وەک یەکەم حکوومەتی ئینتقالی دوای چەند حکوومەتێکی ئینتیقالی یەک لە دوای یەک دامەزرا کە بووە ھۆی یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٥. و ھێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا مانەوە تا کشانەوەیان لە ساڵی ٢٠١١ و بۆ جارێکی دیکە لە ٢٠١٤ گەڕایەوە دوای جەنگی داعش.[1]