سەنت پیتەرزبورگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەنت پیتەرزبورگ (بە ڕووسی: Санкт-Петербург)، ھەروەھا ناسراو بە سەنت پیتەربورگ یان پیتەر و بە ناوی پێشووی لێنینگراد، دووەمین شاری گەورەی ڕووسیایە. ئەم شارە لە قەراخی کەنداوی فینلاند لە دەریای باڵتیکدا ھەڵکەوتووە و ڕووباری نێڤا بە ناویدا تێدەپەڕێت، نزیکەی ٥٠٠ پردی تێدایە کە بیست و چواریان دەکرێنەوە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە نزیکەی ٥،٤٠٠،٠٠٠ کەسە.[9] سەنت پیتەرزبورگ چوارەمین شاری پڕ لە دانیشتووی ئەورووپا، پڕ لە دانیشتووترین شاری دەریای باڵتیک و ھەروەھا وەکوو باکووری ترین شار بە زیاتر لە ١ملیۆن دانیشتووە، وەک شارێکی فێدراڵ بەڕێوەدەبرێ، سەنت پیتەرزبورگ وەکوو «پایتەختی فەرھەنگی ڕووسیا» دەناسرێت[10] و لە ساڵی ٢٠١٨ میوانداری زیاتر لە ١٥ملیۆن کەس بووە.[11][12]
سەنت پیتەرزبورگ | |
---|---|
Federal city | |
Санкт-Петербург | |
پۆتانەکان: 59°56′15″N 30°18′31″E | |
وڵات | ڕووسیا |
ناوچەی فێدراڵی | باکووری ڕۆژاوا[1] |
ناوچەی ئابووری | باکووری ڕۆژاوا[2] |
دامەزراندن | ٢٧ی ئایاری ١٧٠٣ (1703-05-27)[3] |
دەسەڵات | |
• دەستە | ئەنجومەنی یاسادانەر |
• فەرماندار | ئەلێکساندەر بیگلۆڤ (ڕووسیای یەکگرتوو)[4] |
ڕووبەر | |
• ھەموو | ١٤٣٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٥٦ میلی چوارگۆشە) |
• پلە | ٨٢ەم |
ژمارەی دانیشتووان | |
• مەزندە (2018)[6] | ٥٣٥١٩٣٥ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ ([7]) |
ISO 3166 code | RU-SPE |
پلاکی ئۆتۆمۆبیلەکان | ٧٨، ٩٨، ١٧٨، ١٩٨ |
OKTMO ID | ٤٠٠٠٠٠٠٠ |
زمانە فەرمییەکان | ڕووسی[8] |
وێبگە | www |
ئەم شارە لەلایەن تزار پیتەری مەزن لە ٢٧ی ئایاری ١٧٠٣ دامەزرا و بە ناوی پێشەوا سەنت پیتەر کرایەوە. سەنت پیتەرزبورگ لەلای مێژوو و فەرھەنگ لەگەڵ ساڵڕۆژی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا و ھاتنی ڕووسیا بە مێژووی مۆدێرن وەکوو یەک ئەورووپی دەسەڵات گەورە پەیوەندی ھەیە.[13] ئەم شارە وەکوو پایتەختی ڕووسیای تزاری و ئیمپراتۆریەتیی دواتری ڕووسیا لە ساڵانی ١٧١٣ ھەتا ١٩١٨ بوو (مۆسکۆ بۆ ماوەیەکی کورت لە نێوان ساڵانی ١٧٢٨ ھەتا ١٧٣٠ جێگەی گرتەوە).[14] دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر لە ساڵی ١٩١٧، بۆلشێڤیکەکان دەوڵەتی خۆیان بۆ شاری مۆسکۆ گواستەوە.[15]