عەدنان مەندەرس
سەرۆک وەزیرانێکی تورکی لە پێشوودا (١٨٩٩–١٩٦١) / From Wikipedia, the free encyclopedia
عەدنان مەندەرس (بە تورکی: Ali Adnan Ertekin Menderes) (٢٢ی ئایاری ١٨٩٩ ئایدین – ٢٧ی ئەیلوول ١٩٦١)، یەکەم سەرۆک وەزیرە کە بە شێوەی ھەڵبژاردنی دیموکراتیانە ھاتبێتە سەر دەسەڵات لە تورکیا. پلەی سەرۆکوەزیرانی تورکیای وەرگرت لە ساڵانی ١٩٥٠–١٩٦٠. لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتە کە چوارەم پارتی بەرھەڵستکارە کە بە شێوەی یاسایی دامەزرابێت. پاش کودەتای سەربازی ساڵی ١٩٦٠ گیرا و لە ئیمرالی لەگەڵ دوو وەزیری تر لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٦١ لە سێدارەدران. یەکەم سەرۆک وەزیرانە کە لە تورکیا لەسێدارە بدرێت، و یەکێکە لە ڕامیارە ھەرە ناسراوەکانی تورکیا، لە پەرلەمانی تورکیا یاسایەک لە ساڵی ١٩٩٠ دەرچوو کە عەدنان مێندەرێس لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لەگەڵیدا لە سێدارە دران دووبارە ڕێزیان لێ گیرایەوە، ئەو یەکێکە لەو سێ ڕامیارەی تورکیا کە گۆڕێکیان وەک ڕێزگرتن لە یادی ئەو دروست کردووە. (دوو ڕامیارەکەی تر بریتین لە ئەتاتورک و تورگوت ئۆزال). بانگەشەی ئەوە ھەیە کە دارتەرمەکەی عەدنان مەندەرس دوای لەسێدارەدانی فڕێدراوەتە ناو دەریاوە، ھەروەھا ئەوەی لە گۆڕەکەیدایە تەرمی پاسەوانێکە، لەکاتێکدا میری ھیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بانگەشەیە نەداوە و پشکنینی دی ئێن ئەی نەکردووە. ساڵانە لەسەر گۆڕەکەی یادی دەکرێتەوە ھاوتای ئەتاتورک و تورگوت ئۆزال، و زانکۆیەک لە ساڵی ١٩٩٢ بە ناوی خۆی لە شاری ئایدن درووستکراوە.[1][2][3]