غەرانیق
ڕۆمان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایەتە شەیتانییەکان یان غەرانیق(بە عەرەبی: الغرانيق) وشەی «پێشنیاری شەیتان»ە، کە دەوترێت پێغەمبەری ئیسلام محەممەد لەناسینی بە ئایەتی خوایی تووشی ھەڵەبووە.[1] ئەو ئایەتانە لە ژیاننامەی سەرەتایی محەممەد لەلایەن وەقدی و ئیبن سەعد و ئیبن ئیسحاق و تەفسیر ئەلتەبری (ھەرچەندە ھیچ کام لەو ژیاننامەیە زووانە حەدیسێکی دروست بۆ ئایەتە شەیتانییەکان دابین ناکەن) دەدۆزرێتەوە.
یەکەم بەکارھێنانی ئەم دەستەواژەیە دەگەڕێتەوە بۆ ویلیام مویر لە ساڵی ١٨٥٨.[2]
لە چیرۆکەکەدا ھاتووە، کە محەممەد لە مەککە نوێژی لەگەڵ خەڵک دەکرد و سوورەتی نەجمی دەگێڕایەوە، بۆیە کاتێک دەیخوێندەوە شەیتان قسەی لەسەر زمانی ھەڵدا، کە تێیدا ستایشی چەنپەرستانی دەکرد و بۆپاڕانەوەیان لەلای خودا پشتڕاست کردەوە و ئەمانە وشەکانن:(بە عەرەبی: تلك الغرانيق العُلى، وإن شفاعتهن لَتُرتَجَى) ئەوان باڵندەی بەرزخوازن و ھیوای بۆپاڕانەوەیان دەخوازرێت، جا کاتێک ھاوەڵگەران گوێیان لێ بوو، دڵخۆش بوون و دڵنیا بوون و سوژدەیان لەگەڵ پێغەمبەری محەممەددا کرد، چونکە ستایشی خوداوەندەکانی دەکرد و لە نوێژەکانیدا بە باشی باسیانی دەکرد.[3]