فەرمانڕەوایی کۆمپانیا لە ھیندستان
From Wikipedia, the free encyclopedia
فەرمانڕەوایی کۆمپانیا لە ھیندستان ئاماژەیە بۆ حوکمڕانی و زیادبوونی ڕۆڵی ئەم کۆمپانیایە بەریتانییە لە بەشێک لە کیشوەری ھیندستان کە بە نزیکەیی لە ساڵی ١٧٥٧ و دوای شەڕی پلاسی دەستی پێکردووە. نەوابی بەنگال و مورشیداباد بە قبوڵکردنی شکست لەم شەڕەدا، خاکەکەی تەسلیمی کۆمپانیای بەریتانیا کرد؛ بەڵام ئەم پرسە تاکە ھۆکاری سەرەکی نەبووە و ھۆکارەکانی دیکە کاریگەری بەرچاویان لەم لێشاوەدا ھەبووە. لە ساڵی ١٧٦٥ کۆمپانیاکە دڵنیایی بە ئەنجومەن دا کە دەتوانێت داھاتی بەنگال و بیھار وەربگرێت.[1]