چات جی پی تی
From Wikipedia, the free encyclopedia
چات جی پی تی (بە ئینگلیزی: ChatGPT) ڕۆبۆتێکی قسەکردنە (واتە چاتبۆت) کە دروستکراوی دامەزراوەی ئۆپن ئەی ئایە (OpenAI) و لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ خراوەتە سەر ھێڵ. لەسەر بنەمای خێزانی GPT-3.5 ی مۆدێلە زمانییە گەورەکانی ئۆپن-ئەی-ئای دروست کراوە. بە ھەردوو تەکنیکی فێربوونی چاودێریکراو و بەھێزکردنەوە ڕێک خراوە. چات-جی-پی-تی لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا وەک پرۆتۆتایپ بڵاوکرایەوە و بە خێرایی سەرنجی ڕاکێشا لەبەر وەڵامە ورد و ڕوونەکانی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانیندا. وڵامەکانی بڕێک کەموکوڕیان ھەیە و بەکارھێنانیان لە بڕێک شوێندا وەک ماڵپەڕی ستاک ئۆڤەرفلۆو قەدەغەیە.[1]
زانیاریی خێرا دانەر(ان)ی سەرەتایی, یەکەم وەشان ...
= | |
دانەر(ان)ی سەرەتایی | ئۆپن ئەی ئای |
---|---|
یەکەم وەشان | ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢؛ ١٧ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٢-١١-30) |
جۆر | Artificial intelligence chatbot |
مۆڵەتنامە | Proprietary |
وێبگە | chat |
دایخە