کاتۆ سڤانیدزێ
ھاوسەری یەکەمی جۆزێف ستالین (١٨٨٥-١٩٠٧) / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیکاتێرین «کاتۆ» سڤانیدزێ (٢ی نیسانی ١٨٨٥ – ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٠٧) یەکەم ھاوسەری جۆزێف ستالین و دایکی کوڕە گەورەکەی، یاکۆڤ دوگاشڤیلی بووە.
ئەم وتارە لە ئێستادا کاندید کراوە تا ببێت بە وتارێکی باش، یەکێکە لەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتە فەرمییەکانی وتاری باش دەگونجێت و پابەندە بە یاساکانییەوە. سەیری پڕۆسەی پاڵاوتنەکە بکە و ڕای خۆت بڵێ لەم پەڕەیە. ڕێکەوتی پاڵاوتن: ٦ ئابی ٢٠٢٢ |
| |
---|---|
لەدایکبوون | ئیکاتێرین سڤانیدزێ (١٨٨٥-0٤-0٢) ٢ی نیسانی ١٨٨٥ |
مەرگ | ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٠٧(١٩٠٧-١١-٢٢) (٢٢ ساڵ ژیاوە) |
شوێنی حەوانەوە | گۆڕستانی کوکیا، تفلیس 41°41′42.4″N 44°47′40.6″E |
ھاوسەر | جۆزێف ستالین (١٩٠٦تا١٩٠٧) |
مناڵ(ەکان) | یاکۆب جوغاشڤیلی |
خزمەکان |
|
سڤانیدزێ لە شاری ڕاچا لە ڕۆژاوای گورجستان لەدایک بووە دواجار لەگەڵ دوو خوشک و براکەیدا ڕوویان لە شاری تیفلیس کردووە، و وەک بەرگدروو کاری کردووە. ئەلێکساندەری برای کەسێکی جێباوەڕی ستالین بوو، کە ئەوکات تا ئێستاش بە ناوی لەدایکبوونی یۆسب جوغاشڤیلی ناسراوە، و لە ساڵی ١٩٠٥ بە سڤانیدزێ ناساندووە. لە ساڵی ١٩٠٦ ھاوسەرگیریان کردووە و دوای چەند مانگێک یاکۆڤ لەدایک بووە. خێزانەکە بۆ ئەوەی دەستگیر نەکرێن ڕوویان لە باکوو کرد، ھەرچەندە سڤاندیزێ لەوێ زۆر نەخۆش کەوت و لە ساڵی ١٩٠٧ گەڕایەوە بۆ تیفلیس، دوای ماوەیەکی کەم لە گەڕانەوەی گیانی لەدەست دا، کە پێدەچێت بەھۆی نەخۆشیی تیفۆس یان دەردەباریکەوە بووبێ. مردنی ئەو ژنە کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ستالین ھەبوو، کە بە قووڵی گرنگی بە سڤاندیزێ دەدا. وازی لە یاکۆڤ ھێنا بۆ ئەوەی لەلایەن بنەماڵەی سڤانیدزێ گەورە بکرێت، و بە دەگمەن جارێکی دیکە دەیانی بینییەوە، بە تەواوی خۆی لە چالاکییە شۆڕشگێڕییەکانیدا نوقم کرد.