زمانی ئینگلیزی
یەکێک لە زمانەکانی خێزانی گێرمەنی / From Wikipedia, the free encyclopedia
زمانی ئینگلیزی (بە ئینگلیزی: English language) زمانێک سەر بە خێزانی زمانە ھیندوئەورووپایییەکانە، بەشێکە لە خیزانی زمانە جێرمەنییەکان، کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئینگەلتەرا سەری ھەڵداوە، بەڵام لەگەل تێپەڕبوونی کات بووەتە لینگوا فرانکایەکی جیھانی. لە ھەرە زمانە دەوڵەمەندەکانی دنیایە و، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیھان ئەم زمانە دەزانن، کە ھەژماردەکرێن بە نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن ئاخێوەر و زمانی فەرمیی زۆر لە وڵاتانی دونیایە.[3] زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی وڵاتاندا دەخوێندرێت و، زمانی یەکەمی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆیە.
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. بەتایبەتی: ئامارەکان. |
ئینگلیزی | |
---|---|
خوێندنەوە | /ˈɪŋɡlɪʃ/[1] |
قسەی پێدەکرێ لە | وڵاتەکانی ئینگلیزی زمان |
ژمارەی ئاخێوەران | زمانی یەکەم: ٣٦٠–٤٠٠ ملیۆن (٢٠٠٦)[2] زمانی دووەم: ٧٥٠ ملیۆن؛ ئەوانەی دەتوانن بە ئینگلیزی قسە بکەن: ٦٠٠–٧٠٠ ملیۆن[2] |
بنەماڵەی زمان | ھیندوئەورووپایییەکان
|
سیستەمی نووسین | Latin |
ڕەوشی فەرمیبوون | |
زمانی فەرمییە لە | وڵاتە ئینگلیزییەکان نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێتیی ئەورووپا گەلانی کۆمۆنوێلت ئەنجومەنی ئەورووپا دادگای تاوانی نێونەتەوەیی سندووقی نێونەتەوەییی پارە لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی ڕێکخراوەی ئیزۆ ناتۆ ڕێکخراوەی دانوستانی جیھانی ڕێکخراوەی نافتا ڕێکخراوەی وڵاتەکانی ئەمریکایی ڕێکخراوەی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی ئۆپێک لێژنەی نەتەوەکانی ئاسیای باشووری ڕۆژھەڵات ڕێکخراوەی ھاوکاری ئاسیای باشوور ڕێکخراوەی ھاوکاری وڵاتە تورک زمانەکان ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئابووری |
سامان دەدرێتەوە بەدەستی | بێ ساماندانی فەرمی |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-1 | en |
ISO 639-2 | eng |
ISO 639-3 | eng |
Linguasphere | 52-ABA |
ئەم شوێنانەی کە لەوێ زمانی ئینگلیزی بەکاردەھێنرێت ██ وڵاتەکانی ئینگلیزی زمان ██ زمانی فەرمی | |
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی. |
زمانی ئینگلیزی ھەر لە سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمەوە پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەخۆوە بینی لە ئەنجامی ئەو پێشکەوتنە سەربازی، زانستی، ڕۆشنبیری و داگیرکەرانەی بریتانیا و بریتانیای مەزن، دواییش لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە پاش پێشکەوتنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[4]