سەربەخۆییخوازیی کوردان لە ئێران
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەربەخۆییخوازیی کوردان لە ئێران یان جیابوونەوەی کوردستانی ڕۆژھەلات لە ئێران درێژخایەنترین کێشەی کوردانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لەگەڵ حکوومەتی ئێستای ئێراندا. سەربەخۆییخوازیی کوردان لە سەرەتای دەرکەوتنی ڕەزا شاوە دەستی پێ کر و لە ١٩٤٣ ـدا بە شێوەیەکی جددی و ڕێکخراوەیییانە ھەنگاوی بۆ نرا. کاتێک کە پارتیییەکانی کۆمەڵە و حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) چالاکییەکانی خۆیانیان بۆ مەبەستی بەدەستھێنانی سەربەخۆیی دەست پێ کرد. یەکێتیی سۆڤیەت زۆر سەرنجی دەدا بۆ چالاکییە سەربەخۆویستانەکانی کوردان، لە ھەر چوار پارجەی کوردستاندا و بەمەبەست بوو کۆمارێکی بچووک بۆ کوردان لە وڵاتی خۆیدا دروست بکا.