میراوە
شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا هەڵکەوتووە / From Wikipedia, the free encyclopedia
میراوە (بە فارسی: میرآباد، بە ئینگلیزی: Mirabad، بە کوردیی باکووری: Mirawe) یەکێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ئەم شارە یەکێکە لە شارە بچووکەکانی پارێزگای ورمێ و لە باشووری گۆلی ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوچەی میراوە شوێنی گێرەوکێشەی سیاسی لە سەردەمی مۆدێڕندا بووە. ئەم شارە شوێنی سەرەکی زۆرێک لە پارتە سیاسیەکانی رۆژهەڵات و تەنانەت باشووری کوردستانیش بوە و لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک لە ژێر دەستەڵاتی کورداندا بوو. ئەمڕۆکە میراوە شوێنێکی ئیستراتێژیکی گرینگە بۆ کۆماری ئیران بەو ڕادەیە کە زۆر جار بە هۆی هاڵۆز بوونی پەیوەندی نێوان ئێران و پارتی کرێکارانی کوردستان ئەم شارە حاڵ و هەوای حکوومەت نیزامی بە خۆوە دەگرێ