ویکیپیدیا:بارکەرەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
بارکەرەکان یەکێک لە ئاستەکانی دەستەڵاتی بەکارھێنەر لەسەر ویکیپیدیایە. ئەم مافە بۆ بارکردنی پەڕگە لەسەر ویکیپیدیای کوردی دانراوە. بارکەرەکان ئەم مافانەی ژێرەوەیان ھەیە:
- بارکردنی پەڕگە (وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ و …) لەسەر ویکیپیدیای کوردی
- بارکردنی وەشانێکی نوێی پەڕگە
- گواستنەوەی پەڕگەکان (گوڕینی ناوی پەڕگەکان)
مافی بارکردن بۆ ھەموو بەڕێوەبەران لەبەردەستدایە و بەڕێوەبەران دەتوانن ئەم مافە بدەن بە بەکارھێنەرانی تر کە داوایان کردووە. ئەم بەکارھێنەرانە دەبێ جێی باوەڕ بن و لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکانی ویکپیدیا ئاشنا بن، بە تایبەت لەگەڵ مافەکانی لەبەرگرتنەوە. بەڕێوەبەران ھەروەھا دەتوانن ئەم مافە لەو بەکارھێنەرانەی خراپی بەکار دەھێنن بستێننەوە.
ئەو بەکارھێنەرانەی مافی بارکردنیان نییە دەتوانن لە کۆمنز پەڕگە بار بکەن. ویکیمیدیا کۆمنز شوێنێکی باش بۆ پەڕگەکانە. ئەو پەڕگانەی لە کۆمنز بار دەکرێن لە ھەموو پرۆژەکانی ویکیمیدیادا دەکرێت بەکار بھێنرێت. بەڵام کۆمنز تەنیا ناوەرۆکی ئازاد پشتیوانی دەکات. بۆ بەکارھێنانی نا ئازاد وەک پەڕگەکان بە «بەکارھێنانی بێلایەنانە» (Fair use، وەک بەرگی کتێب و ئەلبوم و …)، پەڕگەکە دەبێ ڕاستەوخۆ لەسەر ویکیپیدیا بار بکرێ.
ئەگەر مافی بارکردنت نییە و دەتەوێ پەڕگەیەک بە ناوەرۆکی نائازاد بار بکەی، تکایە داخوازەکەت لە ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە ئاڕاستە بکە ھەتا ئەو بەکارھێنەرانەی مافی بارکردنیان ھەیە داخوازەکەت تاوتوێ بکەن.