ڕۆژاوای کوردستان
پارچەیەکی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژئاوای کوردستان یان کوردستانی سووریا یان کوردستانی ڕۆژئاوا، ھەروەھا بە شێوەیەکی گشتی ناودەبرێ تەنھا بە ڕۆژاڤا واتە ڕۆژئاوا لە شێوەزاری کوردیی ناوەندیدا، ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمیی نایاساییە (واتە بە شێوازێکی فەرمی یاساییبوونی لە لایەن حکوومەتی سووریاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە)، لە باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا. کوردستانی سووریا بەشێکە لەو ناوچە جوگرافییە گەورەترەی کە بە کوردستان ناسراوە. دانیشتووانی کوردستانی سووریا بە شێوەیەکی سەرەکی لە کورد پێکدێن. زۆربەی خاکی کوردستانی سووریا کۆنترۆڵکراوە لە لایەن (وڵاتپارێز) شەڕڤانە کوردییەکانەوە لە ٢٠١٢وە وەک بەشێ لە وێنە گەورەکە کە شەڕی ناوخۆی سووریایە. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا، نوێنەرانی کورد، عەرەب، ئاشورییە مەسیحییەکان و کەمینە بچووکەکانی تر ئەم حکوومەتە نایاسایییەیان ڕاگەیاند لە ھەرێمەکەدا.
ئەم وتارە سەبارەت بە ڕۆژاوای کوردستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردستان (ڕوونکردنەوە).
زانیاریی خێرا Rojavaڕۆژئاوای کوردستان, گەورەترین ...
Rojava ڕۆژئاوای کوردستان |
||||
---|---|---|---|---|
نەخشەی ھەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان بە خەمڵێنراوی بە بەپشتبەستن بە ئەوناوچانەی کە کورد تێیدا چڕبۆتەوە و دابەشبونی ئیداری ئەو ناوچانە
|
||||
پایتەخت | قامیشلۆ | |||
گەورەترین | حەسیچە | |||
زمانەکان | کوردی، سوریانی-ئارامی، عەرەبی، شەرکەسی | |||
گرووپە ڕەگەزییەکان | کورد، ئاشووری، عەرەب، شەرکەس | |||
دەوڵەت | حکوومەتی کاتی | |||
ھەرێمی ئۆتۆنۆمی | ||||
- | پێشنیارکردنی ئۆتۆنۆمی | تەممووزی ٢٠١٣ | ||
- | ڕاگەیاندنی ئۆتۆنۆمی | تشرینی دووەمی ٢٠١٣ | ||
- | دامەزراندنی حکوماتی ھەرێمی | تشرینی دووەمی ٢٠١٣ | ||
دراو | لیرەی سوری | |||
ناوچەی کاتی | UTC+3 | |||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||
پاوانی ئینتەرنێت | .sy | |||
کۆدی تەلەفۆن | +٩٦٣ |
دایخە