ئاژانسی ھەواڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاژانسی ھەواڵ، ھەواڵنێری یان ئاژانسی دەنگوباس ڕێکخراوێکی ڕۆژنامەوانییە کە کاردەکات بۆ بەرھەمھێنانی ڕاپۆرتی ھەواڵ بۆ ڕێکخراوەکانی ھەواڵ لەوانە ڕۆژنامە، گۆڤار و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن. ھەرچەندە لە جیھاندا چەندین ئاژانسی ھەواڵی ھەن، بەڵام سێ ئاژانسی ھەواڵی جیھانی بە ناوەکانی ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس (AFP)، ئەسۆوشیەیتید پرێس (AP) و ڕۆیتەرز لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ئۆفیسیان ھەیە و ھەموو بوارەکانی زانیاری ڕووماڵ دەکەن و زۆربەی ھەواڵی نێودەوڵەتی دابین بکەن کە لەلایەن ڕۆژنامەکانی جیھانەوە چاپ کراون.[1]