ئایپاد پرۆ (نەوەی پێنجەم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایپاد پرۆ ٥ (کە بە نەوەی پێنجەمی ئایپاد پرۆ ناسراوە) (بە ئینگلیزی: Ipad Pro 5th Generation) لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ بە ھەمان تایبەتمەندی نەوەی پێشوو وەک قەبارەی شاشەی ١١ ئینج و ١٢ ئینج ناسێندرا.[1] ھەروەھا داواکاری پێشوەختە لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ دەستیپێکردووە و لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە.[2] ئایپاد پڕۆی نەوەی پێنجەم بە پڕۆسێسەری ئەپڵ ئێم ١ کاردەکات، بەمەش دەبێتە یەکەم ئایپاد کە پڕۆسێسەری زنجیرەی A بەکارنەھێنێت.[3] وەشانی ھەڵگرتنی ناوخۆیی بریتین لە ١٢٨ گێگابایت، ٢٥٦ گێگابایت، ٥١٢ گێگابایت، ١ تێرابایت و ٢ تێرابایت. ئەم ئایپادە نوێترین وەشانی ئایپاد ئۆ ئێس ١٤ بەکاردەھێنێت و چاوەڕوان دەکرێت پشتگیری لە وەشانی داھاتووی ئایپاد ئۆ ئێسیش بکات.[4] ئایپاد پرۆ سێ کامێرای پان (١٢ مێگاپێکسڵ، دەرچە ئێف /١/٨)، ئەلترا پاین (١٠ مێگاپێکسڵ، دەرچە ئێف /٢،٤، مەیدانی بینین ١٢٥ پلە) و کامێرای پێشەوەی ھەیە (١٢ مێگاپێکسڵ، مەیدانی بینین ١٢٢ پلە).[5] جگە لەوەش کامێرای پێشەوە تایبەتمەندییەکی لەخۆگرتووە کە ئەپڵ پێی دەڵێت «سەنتەر ستەیج». تۆمارکردنی ڤیدیۆ دەتوانێت تا فۆڕ کەی بێت بە ٦٠ چوارچێوە لە چرکەیەکدا (تەنھا کامێرای پان). ئێستا ھەموو کامێراکان تایبەتمەندی سمارت ئێ دی ئاڕ ٣یان ھەیە، ھەمان تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی ئێچ دی ئاڕ کە لە زنجیرەی ئایفۆن ١٢دا ھاتووە. ھەروەھا فلاشی ترو-تۆنی گەشاوەترە.[6]
ئایپاد پرۆ نەوەی پێنجەم | |
---|---|
لقی | ئایپاد پڕۆ |
پاشکۆ | ئایپاد پرۆ نەوەی چوارەم |
لەدوای ئەو | ئایپاد پرۆ نەوەی شەشەم |
دروستکەر | Foxconn، پێگاترۆن |
CPU | Apple M1 |
پەرەپێدەر | ئەپڵ |
سیستمی پشتگیریکراو | ئایپاد ئۆ ئێس |
وێبگە | http://www.apple.com/ipad-pro |