ئایین لە کوردستان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایین لە کوردستان (بە ئینگلیزی: Religions in Kurdistan). جوگرافیای کوردستان یارمەتیدەرە بۆ شرۆڤەکردنی فرەچەشنەی ئایینەکانی یارسان، ئێزدی، زەردەشتی، مانی، جوو و کریستیانیزم بە ناونیشانە جۆراوجۆرەکانییەوە، موسڵمانی سوننی و شیعی و سۆفیگەری و ھەموویان بەیەکەوە بە درێژایی ڕۆژگار لە سەر ئەم خاکە ژیاون. ئەمیش ھەرجار بەھاوسەنگییەکی ناسک و بەروەخت کە بەردەوام بەھۆی کۆمەڵێ ڕووداوی جەرگبڕ کە ڕەنگدانەوەی ناسکیی لە ڕادەربەدەری ئەم بەشەی جیھانە، لە ناو چووە. ئەمڕۆ
- نزیکەی ٦٥ لە سەدی خەڵکی کورد موسڵمانی سەر بە مەزھەبی شافعین
- ٢٠ لە سەدیان عەلەوین
- ١٠ لە سەدیان موسڵمانی سەر بە مەزھەبی شیعەن
- ٤ لە سەدیان ئێزیدی، یارسان، سارلی و شەبەکن
- ٠.٥ لە سەدیش نوێئایینەکانی مەسیحی و زەردەشتین بە لقە جیاجیاکانییەوە
- ٠.٥ لە سەدیش کوردە جووەکان لە زۆربەیان لە ساڵانی ١٩٥٠دا باشووری کوردستانیان بەرەو ئیسرائیل بە جێ ھێشتووە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. |