ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ (بە کۆری: 1988 년 하계 올림픽، خوێندنەوە: 1988nyeon Hagye Ollimpig؛ بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بیست و چوارەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی سیئۆل ١٩٨٨ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتی بوو کە لە ١٧ی ئەیلوول تا ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.[1] لە ئۆڵۆمپیادەکەدا ٨٬٣٩١ وەرزشوان (٦٬١٩٧ پیاو و ٢٬١٩٤ ژن) و ١٥٩ وڵاتی جیاواز بەشدارییان کرد. ٢٣٧ چالاکیی وەرزشی بەڕێوەچوو و ٢٧ ھەزار و ٢٢١ کەس بە خۆبەخش ھاوکاربوون لە ئامادەکاری بۆ ئۆڵۆمپیاد. ئۆڵۆمپیادی سیئۆل لە ساڵی ١٩٨٨ دووەم ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بوو کە لە ئاسیا بەڕێوەچوو، و یەکەم ئۆڵۆمپیادە لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو کە تازە گەشەی ئابووری بەخۆوە بینیبوو.[2] وەک وڵاتی میوانداری، کۆریای باشوور بەگشتی پلەی چوارەمی بەدەستھێناوە و ١٢ مەدالیای زێڕی و ٣٣ مەدالیای لە بڕۆنز و زیو لەم خولەی ئۆڵۆمپیاد وەرگرت. ١١٫٣٣١ میدیا (٤٫٩٧٨ چاپەمەنی نووسراو و ٦٫٣٥٣ وەشاندن)یارییەکانیان لە سەرانسەری جیھان نمایش کرد. ئەم ئۆڵۆمپیادە دوایین ئۆڵۆمپیادی سەردەمی شەڕی سارد بوو، بەھەمان شێوەش دوایین ئۆڵۆمپیاد بوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، چونکە ھەردووکیان پێش یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی داھاتوو لە ساڵی ١٩٩٢ نەمان، وەرزشوانانی یەکێتی سۆڤیەت زۆرترین مەدالیای زێڕیان بردەوە (٥٥ زێڕ و کۆی گشتی ١٣٢ مەدالیا).[3] ئەو ئامارەی کە نزیکتر بوو لەم ئەنجامە ٤٨ مەدالیا زێڕەکانی چین بوو لە ساڵی ٢٠٠٨ و کۆی گشتی ١٢١ مەدالیاکەی ئەمریکایە لە ساڵی ٢٠١٦.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXIV. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | کۆریای باشوور |
دابەشکاریی کارگێڕی | سێئول |
جێ | Seoul Olympic Main Stadium |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ |
ژمارەی چاپ | 24 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٨ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٧ی ئەیلوولی ١٩٨٨ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ |
Officially opened by | Roh Tae-woo |
Oath made by | Hur Jae، Son Mi-na، Lee Hak-rae |
Torch lit by | Chung Sunman، Kim Won-tak، Sohn Kee-chung |
بەختدار | Hodori |
یاریی کۆتاییی | 1988 Summer Olympics closing ceremony |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/seoul-1988 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1988/ |
بە بەراورد لەگەڵ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ (مۆسکۆ) و ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ (لۆس ئانجلەس) کە بەپێی ئایدیۆلۆجی بەسەر دووجەمسەر دابەشکرابوون، ئۆڵۆمپیادێک بوو کە تێیدا بایکۆتکردنی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد، ھەرچەندە بە تەواوی کۆتایی نەھاتبوو. کۆریای باکوور بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی سیئۆلی ١٩٨٨ی کرد، ھەروەھا ٥ وڵاتی سۆشیالیزم لەنێویاندا کووبا کە ھاوپەیمانی کۆریای باکوور بوو. ئالبانیا، ئیتیۆپیا و سیشێل وەڵامی ئەو بانگھێشتنامەیەی نەدایەوە کە لەلایەن IOC ەوە نێردرابوو.[4]نیکاراگوا بەھۆی خراپی دارایییەوە بەشداری نەکرد، لەکاتێکدا بەشداری چاوەڕوانکراوی ماداگاسکار بە ھۆکاری خراپی دارایی ئەویش کشایەوە.[5][6]سەرەڕای ئەوەش بایکووەتە گەورەکان کۆتاییان ھات، کە لە ئەنجامدا زۆرترین ژمارەی گەلانی بەشداربوو لە سەردەمی جەنگی سارددا بەدەست ھات، و بەم شێوەیە وەک ئۆڵۆمپیادێک سەیرکرا کە ڕێگایی بۆ کۆتایی ھاتنی جەنگی سارد دانا.[7]