ئیمپراتۆریەتیی دووەمی فەڕەنسا
ئیمپراتۆرییەتێک لە فەڕەنسا (١٨٥٢–١٨٧٠) / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیمپراتۆرییەتیی دووەمی فەڕەنسا (بە فەڕەنسی: Second Empire) کە بە فەرمی بە ئیمپراتۆرییەتی فەڕەنسی (بە فەڕەنسی: Empire français) ناسراوە، سیستەمی ئیمپراتۆری بۆناپارتی ناپلیۆنی سێیەم بوو لە ساڵی ١٨٥٢ تا ١٨٧٠، لە نێوان کۆماری دووەم و سێیەمی فەڕەنسا.
ئیمپراتۆرییەتیی فەڕەنسا Empire Français (فەڕەنسی) |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
|
||||||
سروود: Partant pour la Syrie[1] (de facto)[2][3] "Departing for Syria" |
||||||
پایتەخت | پاریس | |||||
ناوی هاووڵاتی | فەڕەنسی | |||||
دەوڵەت |
|
|||||
یاسادانەر | پەرلەمان | |||||
دراو | فڕانکی فەڕەنسی |
مێژوونوسانی ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠ زۆرجار ڕەخنەیان لە ئیمپراتۆرییەتی دووەم دەگرت وەک پێشەکییەک بۆ فاشیزم.[4] ئەم لێکدانەوەیە چیتر بڵاونەکرایەوە و تا کۆتایی سەدەی بیستەم بە نموونەیەکی پێشەنگی سیستەمی مۆدێرنیزاسیۆن دادەنرا.[5][6] مێژوونووسان بەگشتی ھەڵسەنگاندیان بۆ ئیمپراتۆرییەتەکە بە شێوەیەکی نەرێنی کاتێک ھاتە سەر ڕامیاری دەرەوەی ئیمپراتۆرییەتەکەی، و زیاتر بە ئەرێنی ھەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرد کاتێک پەیوەندی بە ڕامیارییە ناوخۆیییەکانییەوە ھەیە، بەتایبەتی کاتێک ناپلیۆنی سێیەم لە دوای ساڵی ١٨٥٨ دەسەڵاتی خۆی ئازاد کرد و ھانی بازرگانی و ھەناردەکردنی فەڕەنسی دا. گەورەترین دەستکەوت لە پێشکەوتنی ماددیدا بوو، لە شێوەی تۆڕێکی شەمەندەفەری گەورەدا کە ئاسانکاری بۆ بازرگانی دەکرد و میللەت یەکیگرت و پاریسی کردە ناوەندی خۆی. ئەم ھێڵی ئاسنینە کاریگەری ھاندانی گەشەی ئابووری و گەیشتن بە خۆشگوزەرانی لە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتدا ھەبوو. ئیمپراتۆرییەتی دووەم شانازییەکی زۆری پێدەدرێت بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی پاریس بە شەقامی فراوان و بینا گشتییە سەرج ڕاکێشەکان و ناوچەی نیشتەجێبوون کە زۆر سەرنجڕاکێشن بۆ پاریسییە ئاست بەرزەکان. لە ڕامیاری نێودەوڵەتیدا ناپلیۆنی سێیەم ھەوڵیدا شوێنپێی مامی بگرێت، بەشداری لە زۆر پڕۆژەی ئیمپراتۆرییەت لە سەرانسەری جیھان و ھەروەھا چەندین شەڕی ئەورووپادا کرد. بە بەکارھێنانی شێوازی زۆر توند، ئیمپراتۆرییەتی فەڕەنسی لە باکووری ئەفریقا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بنیاتنا. ناپلیۆنی سێیەم ھەوڵیدا ئابووری مەکسیک نوێ بکاتەوە و بیکێشێتە خولگەی فەرەنسا، بەڵام ھەوڵەکانی شکستی ھێنا. ناپلیۆنی سێیەم بە ھەڵە مامەڵەی لەگەڵ ھەڕەشەکانی پروسیا کرد و تا کۆتایی دەسەڵاتی خۆی لە بەرامبەر دەسەڵاتی سەرسەختی ئەڵمانیادا خۆی بەبێ ھاوپەیمان بینییەوە.[7]