ئەبووجەعفەری مەنسوور
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەبووجەعفەری عەبدوڵڵا مەنسوور، ناوی تەواوی عەبدوڵڵا کوڕی محەمەد کوڕی عەلی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەباس کوڕی عەبدول موتەڵیب کوڕی ھاشم، دووەم خەلیفەی نەوەی عەبباسیە و لە بەھێزترینیانە، شەش ساڵ لە ئەبوعەباس سەفاح گەورەترە بەڵام کاتێک ئیمام ئیبراھیمی برای سەربازەکانی مەڕوان کوڕی محەمەد گرتیان پێشەوایەتی دایە دەست ئەبوعەباس لە باتی مەنسوڕ، ومەنسوڕ شاری بەغدای بنیاتنا کە دواتر بووە پایتەختی دەوڵەتی عەبباسی، وخەلافەتی گرتە دەست لە دوای سەفاحی برای لە ساڵی ٧٥٤ز تا کۆچی دوایی کرد ساڵی ٧٧٥ز.
ئەبووجەعفەری مەنسوور | |
---|---|
دووەم خەلیفەى دەوڵەتى عەبباسى | |
ماوەی حوکم | (٧٥٤ – ٧٧٥) ز |
لە دایکبوون | ٧١٤ز |
شوێنی لە دایکبوون | گوندی حەمیە، ئوردن |
شوێنی نێژران | ماڵی عائیشە، تەنیشتی گۆڕی پێغەمبەر و ئەبوبەکر. |
لە پێشیدا | ئەبوعەباس سەفاح |
جێگر | مەهدى کوڕى ئەبوجەعفەرى مەنسوڕ |
باوک | محەمەد کوڕی عەلی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەباس |
ئایین | ئیسلام |
خەمی گەورەی مەنسوڕ لە ماوەی حوکمیدا بەھێزکردنی دەوڵەتی عەبباسیەکان بوو و ڕزگاربوونیان لە ھەر مەترسیەک کە ھەڕەشە لە دەسەڵاتیان بکات تەنانەت ئەگەر ھاوپەیمانی پێشوتریشیان بوو بێت وەکو ئەبوموسلیم خۆراسانی کە سەرکردایەتی شۆڕشی عەباسی کرد لە دژی ئەمەویەکان لە خۆراسان.
و ئەبوجەعفەر بە دامەزرێنەری ڕاستەقینەی دەوڵەتی عەبباسی دادەنرێت، و بێ شک ماوەی حوکمی مەنسوڕ بە یەکێک لە گرنگترین سەردەمەکانی خەلافەت دادەنرێت، نزیکەی ٢٢ ساڵ حوکمی کرد بە حوکمێکی بەھێز و ھەموو دەسەلاتەکانی دەوڵەت لە دەستیا بوون.