ئەستێرەی نیوترۆنی
کڕۆکی داڕووخاوی ئەستێرەیێکی سەرووزەبەلاحی گەورەیە کە پتر لە نیوترۆنەکان پێک ھاتووە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەستێرەی نیوترۆنی کڕۆکی داڕووخاوی ئەستێرەیێکی سەرووزەبەلاحی گەورەیە.[1] قەبارەیان بچووکە کە نیوەتیرەیان نزیکەی ١١–١١٫٥ کیلۆمەتر دەبێت. بارستەیان نزیک دوو ھێندەی بارستەی خۆر دەبێت. بچووکترین و چڕترین ئەستێرەکانی گەردوونن.[2] پاشماوەی تەقینەوەی ئەستێرە زەبەلاحەکانن کە وەک نوێبوونەوەی مەزن تەقیونەتەوە.
چڕیی ئەستێرەکە وەک چڕیی ناوکیلەی گەردیلەیێک وایە. بواری موگناتیسیی بەھێزیان ھەیە، لە نێوان ١٠٨ بۆ ١٠١٥ ھێندەی زەوی بەھێزترە. بواری ڕاکێشانی لەسەر ڕووی ئەستێرەیێکی نیوترۆنی نزیکەی ٢×١٠١١ جار وەک لەسەر ڕووی زەوی بەھێزترە.