ئەپڵ تیڤی پڵەس
خزمەتگوزاری پەخشی فیلم و زنجیرە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەپڵ تیڤی پڵەس (بە ئینگلیزی: Apple Tv Plus) خزمەتگوزارییەکی میدیایی ستریمینگ بۆ فیلم و زنجیرەکان لەلایەن ئەپڵەوە، لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دەستیپێکرد.[1] تیڤی پڵەس لە ساڵی ٢٠١٩ لە میانی مەراسیمێکی تایبەتدا نمایشکرا کە لە ٢٥ی ئازار لە شانۆی ستیڤ جۆبس بەڕێوەچوو.[2] ئەکتەر و دەرھێنەرە بەناوبانگەکان لەوانە جێنیفەر ئانیستن و ئۆپرا وینفری و ستێڤن سپیلبێرگ و جەی جەی ئەبرامز و ھایلی شتاینفێڵد و جەیسۆن مۆموا و کریس ئیڤانس و ڕیس ویزەرسپون و ئیسیتۆ کورل و بری لارسن و ئارۆن پاوڵ و ئۆکتاڤیا سپێنسەر و کامیل نانجیانی و تۆم ھۆڵاند و براکانی ڕوسۆ ھاوکاری ئەم خزمەتگوزارییەیان کردووە.[3][4][5]
زانیاریی خێرا ئەپڵ تیڤی پڵەس, بەشێکە لە ...
ئەپڵ تیڤی پڵەس | |
---|---|
بەشێکە لە | Apple TV app |
پیشەسازی | ڤیدیۆ بەپێی داواکاری |
دامەزران | ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ |
کەسێکی دیار | تیم کووک، Eddy Cue، Morgan Wandell |
دروشم بە کوردی | ئەپڵ تیڤی پڵەس |
دروشم | Apple TV+ |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
شوێنی دامەزران | کووپەرتینۆ، کالیفۆرنیا |
خاوەن | ئەپڵ |
بەشێکە لە کۆمپانیای | ئەپڵ |
زمان | ئینگلیزی |
کارپێکەر | ئەپڵ |
سیستمی پشتگیریکراو | مەک ئۆ ئێس، مایکرۆسۆفت ویندۆز، کڕۆم ئۆئێس، ئای ئۆ ئێس |
وێبگە | https://tv.apple.com/ |
دایخە