باتمان (فیلمی ٢٠٢٢)
From Wikipedia, the free encyclopedia
باتمان (بە ئینگلیزی: The Batman) فیلمێکی سوپەرھیرۆی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەمریکییە، لەسەر کەسایەتی باتمانی سەر بەجیھانی دی سی بەرھەمھێنراوە. ئەم فیلمە لەلایەن دی سی فیلمز و 6th و Idaho و Clark Production بەرھەمھێنراوە، و لەلایەن وارنەر برۆس پیکچەرز بڵاوکرایەوە. فیلمەکە لەلایەن مات ڕیڤسەوە دەرھێنراوە، کە سیناریۆکەی لەگەڵ پیتەر کرەیگ نوسیویەتی. ئەستێرەکان بریتیین لە ڕۆبێرت پاتینسۆن وەک بروس وەین وەک (باتمان)، لەگەڵیان زۆی کراڤیتز و پۆڵ دانۆ و جێفری وایت و جۆن تورتورۆ و پیتەر سارسگارد و ئاندی سێرکیس و کۆڵن فارێڵ. فیلمەکە باس لەباتمان دەکات کە بۆ ماوەی دوو ساڵە شەڕی تاوان دەکات لە شاری گۆتام، گەندەڵی خەڵکی ئاشکرا دەکات.
زانیاریی خێرا دەرھێنەر, بەرھەمھێنەر ...
باتمان | |
دەرھێنەر | مات ڕیڤس |
---|---|
بەرھەمھێنەر | دیلان کلارک، مات ڕیڤس |
نووسین | مات ڕیڤس، پیتەر کرەیک |
مۆسیقا | مایکڵ گیاسشینۆ |
دەستکاری | ویلیام ھۆی |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برۆس پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (سەنتەری لینکۆڵن) |
ماوەی فیلم | ١٧٦ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٨٥ بۆ ٢٠٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٤٧٩٫٣ ملیۆن دۆلار |
دایخە