باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ناوچەیەکی لاوەکی جوگرافییە لە ئاسیا؛ بە زەوی و دوورگەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتیی زەریای ھێمن سنووردارە.
زاراوەی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٠ لەلایەن مێژوونووس و زانای سیاسی ئەمریکی ڕۆبەرت کێرنەرەوە باسکراوە، بەپێی پێناسەکانی کێرنەر، «باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا» دوورگەکانی ژاپۆن و نیمچە دوورگەی کۆریا و تەختایییەکانی مەنگۆلیا و دەشتی باکووری ڕۆژھەڵاتی چین و ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسیا دەگرێتەوە، کە لە ڕووباری لینا لە ڕۆژاوا تا زەریای ھێمن لەخۆ دەگرێت.[1]