بلو ڕای
From Wikipedia, the free encyclopedia
بلو ڕای (بە ئینگلیزی: Blue ray) فۆرماتی خەزنکردنی داتای دیجیتاڵییە، دیپۆتێکە کە بۆ شوێنگرتنەوەی فۆرماتی دی ڤی دی دروستکراوە، توانای ھەڵگرتنی چەندین ڤیدیۆی کاتژمێری ھەیە، بە شێوەی گرافیکی بەرز وەک (HDTV 720p و 1080p). بەرنامەی سەرەکی بلو ڕای وەک ناوەندێکە بۆ ماددە ڤیدیۆیییەکان وەک فیلمی تایبەت، وە دابەشکردنی فیزیکی یارییە ڤیدیۆیییەکان بۆ پلەی ستەیشن ٣، پلەی ستەیشن ٤، ئێکس بۆکس ١. ناوی "Blu-ray" ئاماژەیە بە لێزەری شین (کە لەڕاستیدا لەیزەری وەنەوشەیییە)، بۆ خوێندنەوەی دیسک بەکاردێت، کە ڕێگە دەدات زانیاری لە چڕییەکی گەورەتردا خەزن بکرێت.
دیسکێکی پلاستیکی ١٢٠ میلیمەترە، تیرەکەی ١٬٢ میلیمەتر ئەستوورە، ھەمان قەبارەی دی ڤی دی و سی دی ھەیە.[1] دیسکی ئاسایی بلو ڕای یان pre-BD-XL ٢٥ گێگابایت بۆ ھەر چینێک لەخۆ دەگرێت، وە دیسکی دوو چینی (٥٠ گێگابایت) ستانداردی پیشەسازییە بۆ دیسکەکانی ڤیدیۆی درێژ. دیسکەکانی سێ چین (١٠٠ گیگابایت) و دیسکی چوارچین (١٢٨ گیگابایت) بەڵام ئەمانە بۆ درایڤەکانی دووبارە -نووسەر BD-XL بەردەستن.[2] ڤیدیۆی (HD) بەرز لەوانەیە لەسەر دیسکەکانی Blu-ray بە ڕێژەی ١٩٢٠×١٠٨٠ پیکسێڵ ھەڵگیرابێت، جگە لەم تایبەتمەندیانەی بەشی ئامێری بلو-ڕای لەگەڵ کۆمەڵێک فۆرماتی فرەمیدیا ھاوپەیوەندی ھەیە. سۆنی یەکەم نمونەی دیسکی بلو ڕای لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ ئاشکراکرد، دواتر بەبەردەوامی پەرەی سەند، تا ئەوکاتەی کە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ بە فەرمی لە سەرتاسەری جیھان بڵاوبوویەوە، جەنگی فۆرماتی دیسکی تیشکی بەرز لەو کاتە دەستی پێ کرد، کە دیسکی بلوڕای ڕکابەری لەگەڵ فۆرماتی HD DVD کرد.