بنکەی ژین
From Wikipedia, the free encyclopedia
بنکەی ژین بنکەیەکە لە شاری سلێمانی،[1] کار بۆ پاراستن، ئەرشیڤکردنی بەڵگەنامە کوردییەکان دەکات بە ئەمانجی بوژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی.
بنکەکە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، جگە لە کۆکردنەوە سەدان دەستنووس و بەڵگەنامە و وێنەی لەبارەی مێژووی کورد و ناوچەکە، ھاوکات زیاتر لە ١٧٠ ڕۆژنامە و گۆڤاریی لە لە ناوچوون پاراستوە و زیاتر لە ١٠٠ کتێبی نووسەرانی کوردی بە چاپگەیاندوە.[2][3] لە ئێستادا، ڕەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنکەکەیە.[4][5]