بیگ ھیت میوزیک
کۆمپانیای پۆپی کۆری / From Wikipedia, the free encyclopedia
بیگ هیت میوزیک (پێشتر بە بیگ هیت ئینتەرتەینمنت ناسرابوو) کۆمپانیایەکی سەرگەرمیی کۆریای باشوورە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن بانگ شی-هیووکەوە دامەزراوە. لە مانگی ئازاری ٢٠٢١دا[1] لەلایەن کۆمپانیای خاوەنیەوە، هایب کۆرپۆرەیشن، کە پێشتر ناوی کۆمپانیای بیگ هیت ئینتەرتەینمنت ئێڵ تی دی بوو، ناوەکەی گۆڕدرا. لە ئێستادا، تەنیاژەن لی هیوون و گرووپە کوڕەکانی وەک بی تی ئێس و تی ئێکس تی لەم کۆمپانیایەدا درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن. ئەم کۆمپانیایە پێشتریش ماڵی تەنیاژەن لیم جیۆنگ هی، گرووپەکانی ٨ئەیت، ٢ ئەی ئێم و، گلام بوو.