توانای خۆری
From Wikipedia, the free encyclopedia
هێزی خۆر (بە ئینگلیزی: Solar Power) بریتییە لە کرداری گۆڕینی تیشکی خۆر بۆ کارەبا، کە ئەویش بە دوو شێوە ئەنجام دەدرێت، یەکەمیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەختەی خۆری، دووەمیان لە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەکارهێنانی وزەی خۆری چڕ. لە سیستەمی وزەی خۆری چڕدا ئاوێنە یان هاوێنەی گەورە بەکاردەهێنرێت بۆ وەرگرتن و چڕکردنەوەی بڕێکی زۆری ڕووبەر لە تیشکی خۆر بۆ یەک دانە تیشکی بچووک. تەختەی خۆری هەڵدەستێت بە گۆڕینی تیشکی خۆر بۆ تەزووی کارەبایی لە ڕێگەی کرداری کاریگەری تەختەی خۆری.[1]
لە سەرەتاوە تەختەی خۆری بەکارهێنراوە وەک سەرچاوەیەکی کارەبا دابینکردن بۆ بەجێگەیاندنی کارە بچووک و مامناوەندەکان، هەر لە ژمێرەرێکەوە بگرە کە بەهۆی یەک دانە خانەی وزەی خۆرەوە ئیش دەکات هەتا دەگاتە ئەو خانووانەی کە بە تەواوی بەهۆی هێزی خۆرەوە کارەبایان بۆ دابین کراوە ئەویش بەهۆی بەکارهێنانی تەختەی خۆری لەسەر بنمیچی خانووەکان.