تەلیسکۆپی بۆشاییی جەیمز وێب
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەلیسکۆپی بۆشاییی جەیمز وێب (بە ئینگلیزی: James Webb Space Telescope) (کورتکراوە: JWST)[1] یەکێکە لە ڕوانگەکان لە بۆشایی ئاسماندا، ئەو تەلیسکۆپە بە ھاوبەشی لەلایەن ناسا و دەزگای بۆشایی ئەورووپی و دەزگای بۆشایی کەنەدا دروستکراوە و لە ڕۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا ھەڵدرا بۆ بۆشایی ئاسمان.[2]
ئەو تەلیسکۆپە یەکێکە لە پرۆژەی پرۆژەی فلاگشیپ، ئەو پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی دەزگای بۆشایی ئەمریکا ناسا کە گرنگییەکی تایبەت بە ڕوانگە کردن و دۆزینەوە و بینینی ھەسارە و مانگەکانیان لە سیستەمی کۆمەڵەی خۆر. خولگەی تەلیسکۆپەکە ١.٥ ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوەیەوە دوورە و لە خولگەیەدا جێگیر دەکرێت کە ھەمیشە لەسەر یەک ھێڵن لەگەڵ زەوی کە زەوی دەکەوێتە نێوان جەیمس وێب و خۆرەوە.[3] زانایانی بەشدار لە پرۆژەکە دەڵێن تەلیسکۆپەکە تەنھا تەلیسکۆپی بۆشایی نیە، بەڵکوو تەلیسکۆپی کاتیشە،[4] واتە توانای گەشتکردنی بەناو کاتدا ھەیە.یهكهم وێنهی رهنگاوڕهنگ به تهلهسكۆپی "جەیمز وێب وێب لە دووشهممه ١١ی تەمموزی ٢٠٢٢ لهلایهن جۆو بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا بڵاوكرایهوه.