جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٦
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٦ - FIFA World Cup 2026 بیست و سێیەمین پاڵەوانییەتیی دەبێت لە جامی جیھانیی فیفا بە میوانداری ھاوبەشی هەرسێ وڵاتی کەنەدا، مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت. لەناو ئەم میواندارانەدا تەنیا کەنەدایە کە تا ئێستا ھیچ کات میوانداری جامی جیھانیی نەکردووە، بەڵام مەکسیک تا ئێستا دوو جار و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش یەک جار میوانداری جامی جیھانی فیفایان کردووە. لەدوای جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ کە میوانداری ھاوبەش لە نێوان کۆریای باشوور و ژاپۆن بەڕێوەچوو، ئەمە دووەمین جامی جیھانیی فیفا دەبێت کە لە نێوان سێ وڵات بەڕێوەدەچێت و یەکەم جامی جیھانییە کە زیاتر لە دوو وڵات میوانداری دەکەن تیایدا.[1][2]
زانیاریی خێرا FIFA World Cup United 2026Copa Mundial de la FIFA Unidos 2026 Coupe du monde de la FIFA Unis 2026, وردەکارییەکانی خول ...
FIFA World Cup United 2026 Copa Mundial de la FIFA Unidos 2026 Coupe du monde de la FIFA Unis 2026 | |
---|---|
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتانی خانەخوێ | کەنەدا مەکسیک ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ژمارەی بەشداربووان | ٤٨ (لە ٦ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ١٦ (لە ١٦ شاری خانەخوێ) |
٢٠٢٢ → ٢٠٣٠ ← |
دایخە
ھەروەھا لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٦ بۆ یەکەمین جار گرووپەکان لە ٣٢ هەڵبژاردەوە دەکرێن بە ٤٨ هەڵبژاردە.[3]