جوگرافیای نەرویژ
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەرویژ یەکێکە لە وڵاتە ئەوروپییە سکاندیناڤییەکان کە دەکەوێتە باکوری کیشوەرەکەوە. زیارتر بە نیمچە دەچێت بەھۆی ئەوەی لە سێ لاوە دەورە دراوە بە ئاو. لەگەڵ سوید ڕووبەرێکی بەرفراوانی ھەیە لە ڕۆژھەڵاتی وڵات وە سنورێکی مەودا کەمی ھەیە لەگەڵ ھەریەکە لە، فینلاند، و ڕووسیا، ھەروەھا سنووری دەریاییی لەگەڵ ھەریەک لە وڵاتانی دانمارک و بریتانیادا ھەیە. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٣٨٥٬١٧٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە ئۆسلۆ پایتەختەکەیتی و لە ھەمان کات گەورەترین شاری وڵاتی نۆرویژە. بەرزترین کێوی یاخود شاخی نەرویژ ناوی گالدھۆپیگگێن (Galdhøpiggen)ـە. ٢٤٦٩ میتر بەرزە. نزیکەی نیوەی ڕووبەری وڵاتی نەرویژ شاخاوی و کێوسانە. گەورەترین دەریاچەی نەرویژ ناوی میۆسا (Mjøsa) یە. درێژترین ڕووباری نەرویژ گلۆمما (Glomma) یە. ٦١١ کیلۆمیتر درێژە. چەندین ئاودۆڵ (fjord) لە کەناری دەریا دا ھەن، کە درێژترینی ئەوان سۆنگەفیۆرد (Sognefjord) ـە. ئەم ئاودۆڵە ٢٠٤ کیلۆمیتر درێژە و لە قووڵترین شوێن دا ١٣٠٨ میتر کوورە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی نەرویژ ٥٫٠٩١٫٩٢٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٧ لە سەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٩٫١ ساڵە. ھەروەھا ٨٠ لە سەدی دانیشتووانی ئەم وڵاتە لە شارەکان دەژین.[1]