خۆلیۆ ئەگلیسیاس
From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆلیۆ ئەگلیسیاس (بە ئیسپانی: Julio Iglesias؛ لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٣ لە مەدرید) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و یاریزانێکی شارەزای ئیسپانییە. بنەماڵەکەی لە بنەڕەتدا خەڵکی گالیسیای ئیسپانیان. ھەتا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن لە کارەکانی بە ١٤ زمان لە جیھاندا فرۆشاوە.[1][2]
خۆلیۆ ئەگلیسیاس | |
---|---|
Julio Iglesias | |
لەدایکبوون | Julio José Iglesias de la Cueva ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٣ (تەمەن ٨٠ ساڵ) مەدرید |
زانکۆ | |
پیشە | گۆرانیبێژ، گۆرانینووس، هونەرمەندی تۆمارکردن، یاریزانی تۆپی پێ، ئاوازدانەر، خاوەن کارەکان |
شێواز | مۆسیقای پۆپ، Latin pop، Latin ballad، traditional pop، adult contemporary music، سۆفت ڕۆک، French pop، Italo disco، مۆسیقای کەنتری |
ھاوسەر | Miranda Rynsburger |
مناڵ | ئینریکێ ئیگلێسیاس، Julio Iglesias Jr.، Chabeli Iglesias، Cristina Iglesias، Victoria Iglesias |
باوان | |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | http://www.julioiglesias.com |
واژوو | |
خۆلیۆ لە تەمەنی بیست ساڵیدا و لە رۆژی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٦٢ لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبیل بەرەو مەدرید دەگەڕایەوە، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانیدا تووشی ڕووداوێکی قورسی ھاتوچۆ دەبێت. بەھۆی ڕووداوەکە خۆلیۆ تووشی ئیفلیجی ھات و دکتۆرەکان ھیوایان زۆر کەم بوو بەوەی کە خۆلیۆ بتوانێت جارێکی تر بکەوێتەوە سەر پێیەکانی و بتوانێت بڕوات. لەو رۆژگارەدا یەکێک لە پەرستارەکانی سەرپەرشتیاری بە ناوی «ئالادیۆ ماگدەلینا» گیتارێکی بۆ دێنێت، ھەتا بتوانێت لە ڕێگایەوە خەیاڵی لەسەر نەخۆشیەکەی نەمێنێت. خۆلیۆ ھەموو کاتەکانی خۆی بە گوێگرتن لە ڕادیۆ و نووسینی ھۆنراوە بەسەر دەبرد. تێکستەکانی ھەموو غەمگین و ڕۆمانسیانە بوون، کە زیاتر باسی سروشتی مرۆڤ و واتای ژیانی دەکرد. خۆلیۆ ھەرگیز لەو باوەڕەدا نەبوو کە رۆژێک لە رۆژان ئەو دەبێتە گۆرانیبێژێکی بەناوبانگ.