دەنگی ئەمریکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەنگی ئەمریکا بە (ئینگلیزی:Voice of America یان VOA) سەرچاوەی ھەواڵی ڕەنگاڵەی حکومەتی ئەمریکا و دامەزراوەی بڵاوکردنەوەی فەرمی ئەو وڵاتەیە بۆ بینەران و بیسەران لە دەرەوەی ئەمریکا.[1] دەنگی ئەمریکا بەرنامەکانی بۆ بڵاوکردنەوە لە ڕادیۆ، تەلەڤیزیۆن و ئینتەرنێت لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە زمانی ئینگلیزی و بڕێک زمانی بیانی تر ئامادە دەکات. پەیمانی بنیاتنانی دەنگی ئەمریکا بەپێی یاسایەک ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا جێراڵد فۆرد واژوو کرا.[2]