دەوڵەتی سەلجووقی
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەلجووقییەکان یان نەوەی سەلجووق، بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری تورک بوون و حوکمی ئەفغانستان و ئێران و بەشێک لە ئەنادۆڵ و سوریا و عێراق و دوورگەی عەرەبیان کردووە لە نێوان ساڵانی ١١٥٧ بۆ ١٠٣٨ز و پاشان ھەتا ١١٩٤ز، بارەگاکەیان مەڕو، پاشان ئەسفەھان بووە.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
| |
---|---|
| |
دەوڵەتی سەلجووقی لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ١٠٩٢ز دوای کۆچی دواییی مەلیکشاھ | |
پایتەخت | نەیشابوور، ڕەی، ئەسفەھان |
زمانی فەرمی | عەرەبی و فارسی و تورکی |
جۆری حوکم | شانشینی |
مێژووی دامەزراندن | ساڵی ١٠٣٧ز |
مێژووی ڕووخان | ساڵی ١١٩٤ز |
دامەزرێنەر | تەغڕۆڵ بێگ |
دوایین خەلیفە | ئەحمەد سنگر |
ئایین | ئیسلام |
سەلجووقییەکان دەچنەوە سەر ھۆزی (قنق) یەکێک لە ھۆزە دەسەڵاتدارەکانی غەزوی تورکی، ئەم ھۆزە چوونە ئیسلامەوە لە سەردەمی سەلجوقی سەرکردەیان ساڵی ٩٦٠ز، پاشان چوونە خزمەتی قەرەخانەکان لە وڵاتی ئەودیو ڕووبار.
حەفیدەکانی سەلجوق، کە (تەغڕۆڵ بێگ و جغری) بوون شانشینەکەیان کردە دوو بەشەوە، بەشی ڕۆژاوا کە بنکەکەی ئەسفەھان بووە، بەشی ڕۆژھەڵاتە کە بنکەکەی مەڕو بوو. لە دوای سەرکەوتنی ەغڕۆڵ بێگ بەسەر غەزنەویەکان ساڵی ١٠٤٠ز لە نزیک زەنگان شانشیەنەکەی فراوان بوو بە لای ڕۆژئاوادا زیاتر، و فارسی خستە سەر ساڵی ١٠٤٢ز، و ھەندێک لە بەشەکانی ئەنادۆڵ و پاشان عێراقی گرت ساڵی ١٠٥٥ز، و دوای ئەوەی دەستی گرت بەسەر بوەیھیەکاندا لە عێراق تەغڕۆڵ بێگ چووە بەغداوە.
مێژوو نوسان سەردەمی سەلجوقی لە عێراق بە سەردەمی بەتوانای سەلجوقیەکان دادەنێن، کە ھەموو کاروبارێکی دەوڵەتیان بە دەستەوە بوو جگە لە ھەندێک ڕووکەش و ڕەسمیات نەبێت خەلیفەی عەباسی ھیچی بەدەست نەبوو، و سەلجوقیەکان دەستیان گرت بەسەر ئەرمینیا ساڵی ١٠٦٤ز، پاشان دەستیان گرت بەسەر حیجاز و شوێنە پیرۆزەکاندا لە ساڵی ١٠٧٠ز بۆ ماوەیەکی کەم، ھەروەک سەرکەوتنێکی باشیان بە دەست ھێنا بەسەر بیزەنتیەکان لە شەڕی مەڵاز گرد ساڵی ١٠٧١ز.
لە ساڵی ١٠٩٢ز وبەھۆی زۆری ڕکەبەرەکان لەسەر تەختی دەسەڵات لە نێوان ئەندامانی خێزانەکەی، شانشینی سەلجوقی بووە چەند مەمالیکێک، ومەحمود توانی یەکی بخاتەوە لە ساڵی ١١٠٥ تا ١١١٨ بەڵام دووبارە دابەش بوویەوە و شانشینی سەلجوقی دامەزرا لە عێراق و ئێران و مایەوە تا دەوروبەری ساڵی ١١٩٤ز، و یەکێکی تر لە ڕۆژھەڵات سوڵتان ئەحمەد سنگر دایمەزراند لە نێوان ساڵانی ١١١٨-١١٥٧ز، کە زۆر نەمایەوە کە لە سەردەمی جێنشینەکانیدا و لە ساڵی ١١٣٥ و لە ئەنجامی ناکۆکیان لەگەڵ دراوسێکانیاندا شاکانی خواڕەزم (خواڕزمشاھات) دەستیان بەسەرا گرت ساڵی ١١٩٤ز، چەند مەمالیکێکی تر بۆ سەلجوقیەکان دامەزران وەک،
- لە کرمان (١٠٤١-١١٨٧)ز، بارەگاکەیان بەردەسیر بوو
- لە شام (١٠٩٤-١١١٧).، بارەگاکەیان دیمەشق پاشان حەلەب بوو.
- لە ئەنادۆڵ (١٠٧٧-١٣٠٨)ز، بارەگاکەیان ئیزنیق پاشام قۆنیە بوو.