زنجیرەچیای ئەڵتای
From Wikipedia, the free encyclopedia
زنجیرەچیای ئەڵتای بریتییەلە زنجیرە چیایەک لە ئاسیای ناوەڕاست (تورکستان) کە ڕووسیا، چین، مەنگۆلیا و کازاخستان پێکەوە دەبەستێتەوە، کە سەرچاوەکانی ڕووبارەکانی ئێرتیک و ئۆبین، چیاکانی ئەلتەی بە پێگەی ڕەسەنی نەژادی تورک ناسراوە،[1] زنجیرە چیای ئەلتای لە باشووری سیبریا دیاریترین زنجیرەی چیایە لە ناوچەی بایۆجیۆگرافی ڕۆژاوای سیبریا، کە جۆگەی ئۆپ و ئێریکچ تێیدا سەرچاوە دەگرێت. شوێنەکە سێ ناوچەی جیا لەخۆدەگرێت: زاپۆڤدنیک ئاڵتاسکی، ناوچەی بافر لە دەوروبەری دەریاچەی تێلتسکۆی و زابۆدنیک کۆتینسکی، ناوچەی بەفرین لە دەوروبەری چیای بێلوخا و ناوچەی ئۆکۆک ڕووبەرەکەی تێکڕا ١٬٦١١٬٤٥٧ ھێکتارە و نوێنەرایەتی تەواوترین زنجیرەی ناوچە ڕوەکییە بەرزەکانی سیبریای ناوەڕاست دەکات: دەشتی فراوان و دارستانی تێکەڵ و ڕوەکێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکاندا ھەیە. ھەروەھا زێدی زۆر لە جۆرە گیانلەبەرە ھەڕەشەلێکراوەکانە وەک پڵنگی بەفرین.[2]
زنجیرەچیای ئەڵتای | |
---|---|
وڵات | کازاخستان، ڕووسیا، مەنگۆلیا، چین |
ناوچەی جوگرافی | Altai |
پۆتانی شوێن | ٤٩°٠′٠″N ٨٩°٠′٠″E |
بەرزترین خاڵ | کێوی بێلوخا |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٤٬٥٠٦ مەتر |
ماددەی بەکارھاتوو | metamorphic rock |
سەردەم | Paleozoic |