زنجیرەی ھەسارەی زەوی ٢٠٠٦
From Wikipedia, the free encyclopedia
هەسارەی زەوی زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی بەریتانییە لە ساڵی ٢٠٠٦ کە لەلایەن یەکەی مێژووی سروشتی بی بی سی بەرهەم هێنراوە. پێنجساڵ کاتی وست بۆ دروستکردن ،[1] گرانترین زنجیرە بەڵگەنامەی سروشت بوو کە تا ئێستا لەلایەن بی بی سیەوە بودجەی بۆ تەرخان کرابێت وهەروەها یەکەم زنجیرە فیلم بوو کە بە ڕووناکی بەرز وێنەگیرا. زنجیرەکە چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، لەوانە چوار خەڵاتی ئیمی و خەڵاتێکیپیبۆدی و خەڵاتێک لەلایەن کۆمەڵەی تەلەفزیۆنی شاهانە. هەسارەی زەوی بۆ یەکەمجار لە ٥ی ئازاری ٢٠٠٦ لە بەریتانیا لە کەناڵی BBC One نمایشکرا و تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٧ لە ١٣٠وڵاتدا نمایشکرابوو. ڤێرژنە ڕەسەنەکەی لەلایەن دەیڤید ئاتنبۆرۆوە گێڕدراوەتەوە، لەکاتێکدا هەندێک لە کەناڵە تەلەفزیۆنە نێودەوڵەتیەکانگێڕەرەوەی بەدیلیان بەکارهێناوە. زنجیرەکە یازدە ئەڵقەی هەیە،[2] هەریەکەیان تێڕوانینێکی گشتی جیهانی لەبارەی بایۆم یان شوێنی نیشتەجێبوونی جیاواز لەسەر زەوی دەخاتەڕوو. لە کۆتایی هەر ئەڵقەیەکی پەنجا خولەکیدا، فیلمێکی دە خولەکی لێ تەرخانکراوە بۆ بەشی پشتەوەی وێنەگرتنەکە سەیری تەحەددیاتیوێنەگرتنی زنجیرەکە دەکات. دوای دە ساڵ بی بی سی ڕایگەیاند کە بەدواداچوونێکی شەش بەشیتر لە پرۆژەداییە، بە ناوی هەسارەی زەوی دووەم، کە یەکەم زنجیرەتەلەفزیۆنییە کە لەلایەن بی بی سیەوە بە شێوەیەکی زۆر بەرز (4K) بەرهەم هێنراوە. دەیڤید ئاتنبۆرۆ وەک گێڕەرەوە و پێشکەشکار گەڕایەوە. بەدواداچوونی دووەمی فیلمی Planet Earth III ڕاگەیەندرا و لە ساڵی ٢٠٢٣ پەخشکردەکرێت[3].
ژانرا | زنجیرە بەڵگەنامەیاکی دیکۆمێنتارییە |
---|---|
گێرانەوە لەلایەن | دەیڤید ئاتنبۆرۆ |
ئاوازدانەر | جۆرج فێنتۆن |
زمانی ڕەسەن | ئینگلیزی |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١١ |
بەرهەم هێن | ئەلیستەر فۆتەرگیل |
کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان | کۆمپانیای بی بی سی |
بەشەکانی تری | هەسارەی زەوی دووەم، هەسارەی شیین،هەسارەی بەستوو،هەسارەی زەوی داهاتوو |