سالزبۆرگ
شارێکی نەمسا / From Wikipedia, the free encyclopedia
سالزبۆرگ چوارەم گەورەترین شاری نەمسایە. لە ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتووانی ١٥٦ ھەزار و ٨٧٢ کەس بووە.[1]
شارۆچکەکە لە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕۆمانی ئیوڤاڤوم دایە. سالزبۆرگ لە ساڵی ٦٩٦ وەکو کورسی ئەسقەفەکان دامەزراوە و لە ساڵی ٧٩٨ بووەتە کورسی قەشە سەرەکییەکە، سەرچاوە سەرەکییەکانی داھاتەکەی دەرھێنانی خوێ و بازرگانی و کانگاکردنی زێڕ بووە. قەڵای ھۆھێنسالزبۆرگ کە یەکێکە لە گەورەترین قەڵاکانی سەدەی ناوەڕاست لە ئەورووپا، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١١. لە سەدەی ١٧دا شاری سالزبۆرگ بوو بە ناوەندێکی دژە چاکسازی، خانەقا و چەندین کڵێسای بارۆکی دروست کرا.
ناوەندی مێژوویی سالزبۆرگ (بە ئەڵمانی: ئاڵتشتات) بەناوبانگە بە تەلارسازی بارۆکی و یەکێکە لە باشترین ناوەندەکانی شار کە پارێزراون لە باکووری بەرزایییەکانی ئەلب. ئەم ناوەندە مێژوویییە لە ساڵی ١٩٩٦ وەک میراتی جیھانیی یوونێسکۆ تۆمارکرا.[2] شارەکە سێ زانکۆی تێدایە و دانیشتووانێکی زۆری خوێندکارە. ھەروەھا گەشتیاران سەردانی شاری سالزبۆرگ دەکەن بۆ گەشتکردن بە ناوەندی مێژوویی و دەوروبەری دیمەندارەکانی بەرزایییەکانی ئەڵپ.