سو ئانگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
سو ئانگ (بە چینی:徐昂) ئەستێرەناسێکی شاھانەی ئیمپراتۆریەتی تانگ بوو، بە زوویی دوای دەستبەکار بوونی ئیمپراتۆر سیانزۆنگ لە ٨٠٥، دەستی بە دروستکردنی ڕۆژژمێری گوانگسیانگ کرد (觀象曆) کە دواتر و لەسەرەتای ٨٠٧ لە تەواوی ئیمپراتۆریەتەکە بەکارھێنرا.[1]
دواتر لەسەردەمی یمپراتۆر موزۆنگ لە ٨٢٢،[1] دەستی بە دروستکردنی ڕۆژژمێری سوانمینگ کرد،[2] کە یەکێک بوو لە کاریگەرترین ڕۆژژمێرەکانی ئەو سەردەمە، کە بۆ ماوەی ٧١ ساڵ لە چین، ٤٧٥ ساڵ لە کۆریا، ٨٢٣ ساڵ لە ژاپۆن بەکارھات.[3]