سیفان حەسەن
From Wikipedia, the free encyclopedia
سیفان حەسەن (بە ئینگلیزی: Sifan Hassan؛ لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣)[2] ڕاکەری ئەسیوبیای ھۆڵندییە لە پێشبرکێی ڕاکردنی مەودا ماومناوەند و درێژ.[3]براوەی دوو مەدالیای زێری گۆرەپان و مەیدانی جیھانە لە ٢٠١٩ لە پێشبڕکێی ١٥٠٠ مەتری و ١٠ ھەزار مەتری. ھەروەھا براوەی مەدالیای زێری ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە ڕاکردنی ٥٠٠٠ مەتری لەسەر ئاستی خانمان.[4][5] و براوەی مێدالیای زێری پالاوانێتی جیھانی گۆڕەپان و مەیدانە لە ڕاکردنی ١٥٠٠ مەتری ناو یاریگا بۆ ساڵی ٢٠١٦ و لە ھەمان پالاوانێتی بۆ ساڵی ٢٠١٥ توانیبووی مێدالیای بڕۆنز بەدەست بھێنێت لە ڕاکردنی ٥٠٠٠ مەتری. ھەروەھا سیفان ھەڵگری ژمارە پێوانەیی جیھانییە بۆ ڕاکردنی ٥ کیلۆمەتری.[6]لە تەمەنی ١٤ ساڵی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویانکردە ولاتی ھۆڵندا و لەوێ ڕەگەزنامەی ھۆڵندی وەرگرت بە نوێنەرایەتی ھۆڵندا بەشداری پالاوانێتییەکان دەکات[7]
زانیاری کەسێتی | |
---|---|
ڕەگەزنامە | Dutch |
لەدایکبوون | (١٩٩٣-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ (تەمەن ٣١ ساڵ)[1] Adama, Ethiopia |
باڵا | 1.70 m |
کێش | 49 kg |
وەرزشی | |
وڵات | ھۆلەند |
وەرزش | Athletics |
ڕووداو(ەکان) | 1500 metres 5000 metres 10000 metres |
یانە | Nike |
راھێنەر | Tim RowBerry |
Medal record
|