شەوی ئەستێرەکان
نیگارێک لەلایەن نیگارکێشی ھۆڵەندی ڤینسێنت ڤان گۆخ / From Wikipedia, the free encyclopedia
شەوی ئەستێرەکان (بە ئینگلیزی: The Starry Night) (بە ھۆڵەندی: De sterrennacht) تابلۆیەکە لەلایەن ھونەرمەندی ھۆڵەندی ڤینسێنت ڤان گۆخ لە دەرەوەی پەنجەرەی ژوورەکەی لە نەخۆشخانە لە ساڵی ١٨٨٩ کێشراوە و لەبارەی شەوی شاری سانت ڕێمی دی پرۆڤانس بووە، ھەرچەندە بە ڕۆژ کێشاویەتی و ھەموو کێشانەکانی لە یادگەی خۆیەوە بوو لەو شەوەی کە بینیوویەتی.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
ئەم تابلۆیە لە ساڵی ١٩٤١ەوە بە شێوەیەکی ھەمیشەیی لە مۆزەخانەی ھونەری مۆدێرن لە نیویۆرک دانراوە دوای ئەوەی لە زانکۆی شوێنەوارە ئەمریکییەکان (لیلی پی بلیس) کڕدرا، ئەم تابلۆیەی ڤینسێنت ڤان گۆخ لە بەناوبانگترین تابلۆکانیدایە و نوێنەرایەتی خاڵێکی وەرچەرخانی یەکلاکەرەوە دەکات بەھۆی بەکارھێنانی ئازادییەکی زیاتری ئەندێشە لە تابلۆ ھونەریەکانیدا.[1]