شەپۆڵە مەزنەکەی کاناگاوە
شاکارێکی هونەری ژاپۆنیە. / From Wikipedia, the free encyclopedia
شەپۆڵە مەزنەکەی کاناگاوە (بە ژاپۆنی: 神奈川沖浪裏؛ ھەروەھا بە چەندین ناوی تر وەک: لەژێر شەپۆڵی کاناگاوە یان شەپۆڵەکە ناسراوە) تابڵۆیەکی ژاپۆنییە کە لەلایەن نیگارکێشی ژاپۆنی ھۆکوسای کێشراوە لە ١٨٣٢(ماوەی ئیدۆ)، ئەم تابڵۆیە بەشێکە لەو ٣٦ کارە نایابەی ھۆکوسای کە کێوی فوجی تێیدا دەرکەوتووە و بەناوبانگترین کارەکانییەتی.[1][2][3] دەتوانرێت چیای فوجی بەدی بکرێت لەبەشی دواوەی شەپۆڵە مەزنەکە لەگەڵ ھەندێک لە بەلەمی ماسیگران، لە تابڵۆکە ئەوە ڕوون کراوەتەوە کە شەپۆڵەکە بەھۆی تسۆنامییەوە دروست نەبووە بەڵکوو بەھۆی بای ئاسایی دەریاوە دروست بووە.
ئەم تابڵۆیە لە ھەریەکە لە مۆزەخانەکانی میترۆپۆلیشیانی نیویۆرک و مۆزەخانەی بەریتانی لە لەندەن و خانەی کڵۆدمۆنیێ لە فەڕەنسا نمایش کراوە. بە یەکێک لەسەرمایە نیشتیمانییەکانی ژاپۆن دادەنرێت.