شەڕی جیھانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی جیھانی یان جەنگی جیھانی ململانێیەکی نێودەوڵەتییە کە زۆربەی یان ھەموو زلھێزەکانی جیھان لەخۆدەگرێت.[1] بە شێوەیەکی ئاسایی، ئەم زاراوەیە تایبەتە بە دوو ململانێی گەورەی نێودەوڵەتی کە لە ماوەی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا ڕوویانداوە، جەنگی جیھانی یەکەم (١٩١٤–١٩١٨) و جەنگی جیھانی دووەم (١٩٣٩–١٩٤٥)، ھەرچەندە ھەندێک لە مێژوونووسان ململانێ جیھانییەکانی دیکەیان بە شەڕی جیھانی تایبەتمەند کردووە، وەک جەنگی نۆ ساڵە، جەنگی یەک لە دوای یەکەکانی ئیسپانیا، جەنگی حەوت ساڵە، جەنگی شۆڕشگێڕی و ناپلیۆنی فەرەنسا، جەنگی سارد و شەڕی تیرۆر.