لویسا دیۆگۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
لویسا دیاس دیۆگۆ (لە دایکبووی ١١ی نیسانی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە سیاسیی مۆزامبیکە. لیوسا لە ماوەی ١٧ی شووباتی ٢٠٠٤ تاوەکوو ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ بووە سێیەمین سەرۆک وەزیرانی مۆزامبیک. ئەو بەر لەوەی ببێتە سەرۆک وەزیران ئەوا لە پۆستی وەزیری پلاندانان و ئابووری بوو لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ شووباتی ٢٠٠٥.[1] ئەو یەکەمین ژنە ببێتە سەرۆک وەزیرانی مۆزامبیک.[2][3]
لویسا دیۆگۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٥٨-٠٤-١١) ١١ی نیسانی ١٩٥٨ (تەمەن ٦٦ ساڵ) Tete Province، مۆزامبیک |
پیشە | ئابووریناس، سیاسەتوان |
پۆستەکان | Prime Minister of Mozambique، Minister of Economy and Finances of Mozambique، Minister of Planning and Finance، Member of the Assembly of the Republic |
پەروەردە | Eduardo Mondlane University، School of Oriental and African Studies, University of London، University of London |
ئەندامی حیزبی | FRELIMO |
ئەندامی | Council of Women World Leaders |
خەڵاتەکان | تایم ١٠٠، Order of Eduardo Mondlane, 2nd class |
لویسا دیۆگۆ بەشی ئابووری لە زانکۆی ئێدواردۆ مۆندلانی تەواوکردووە لە ساڵی ١٩٨٣. دواتر لەساڵی ١٩٩٢، ماستەری لە ئابووری داریی بەدەستهێناوە لە زانکۆی لەندەن. ئەو ئەندامی حیزبی بەرەی ئازادی مۆزامبیکە، کە پارتێکی چەپی ناوەندە. ئەو لە ئێستادا، ئەندامە لە یانەی مەدرید،[4] دامەزراوەیەکە بۆ پشتگیریکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی دیموکراسی لە وڵاتانی جیهان، هەروەها ئەندامیشە لە ئەو ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، ئەنجومەنێکە ژنە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرەکانی جیهانی لە خۆ کۆکردۆتەوە.