مادۆنا (ھونەر)
From Wikipedia, the free encyclopedia
مادۆنا لە شێوەکاریی ئەورووپیدا بە ئەو تابلۆیانە دەوترێ کە وێنەی مریەمی پاکیزەی تێدایە، بە تەنیا یان لەگەڵ مەسیحدا. ئەم وشەیە بۆ پەیکەری مریەمیش بە کار دەبرێت. لە سەدەکانی ناوینەوە هەتا سەردەمی عەقڵ زۆرێک لە شێوەکار و پەیکەرتاشە ئەورووپییەکان کاری مەدۆنایان هەیە. ئەمەش لەبەر ئەوە بوو کە کڵێسە یەکێ لە گەورەترین پشتیوانەکانی هونەر بوو و هونەرمەندەکان بە کار لەگەڵ کڵێسەدا پارەیان دەردەهێنا.
ئەم وتارە سەبارەت بە مادۆنا (ھونەر) نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە مادۆنا (ڕوونکردنەوە).