مێگان، دەچی سەسیکس
From Wikipedia, the free encyclopedia
مێگان، دەچی سەسیکس (لە دایکبووی ٤ی ئابی ١٩٨١) ئەمریکییەکی ئەندامی خێزانی شاھانەی بەریتانیایە و پێشتر ئەکتەر بووە.
مێگان | |
---|---|
دەچی سەسیکس | |
ھاوسەر |
|
منداڵ(ەکان) | ئارچی ماونباتن وینزەر |
باوک | تۆماس مارکڵ |
دایک | دزڵیا ڕاگلاند |
لەدایکبوون | ڕەیچڵ مێگان مارکڵ (١٩٨١-٠٨-٠٤) ٤ی ئابی ١٩٨١ (تەمەن ٤٢ ساڵ) لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا |
واژوو |
مێگان لەدایکبووی لۆس ئانجلەس لە کالیفۆرنیایە و ھەر لەوێ گەورە بووە. ئەو دەستی بەکاری نواندن کرد لەوکاتەی لە زانکۆ دەیخوێند. وەک ئەکتەرێک مێگان بۆ ڕۆڵبینینی وەک ڕەیچڵ زەین ناسرا لە درامایەکی ئەمریکیدا کە لە ساڵانی ٢٠١١–٢٠١٧ پەخش دەکرا. لە ساڵانی ٢٠١٤–٢٠١٧ مێگان بلۆگێکی بڵاودەکردەوە کە تێیدا تیشکی دەخستە سەر ژیانی ژنانی کاریگەر. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٦ سەرنجی بۆ خۆی ڕاکێشا بە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی دوو جۆری جلوبەرگ.
مێگان لە ساڵی ٢٠١٧دا بوو بە دەستگیرانی شازادە ھاری، دووەم کوڕی شازادە دایانا. دوای ھاوسەرگیرییان لە ساڵی ٢٠١٨ مێگان بوو بە دەچی سەسیکس. ساڵی ٢٠١٩ پێکەوە بوون بە خاوەنی کوڕێک بەناوی ئارچی. ساڵی دواتر ھاری و مێگان خێزانی شاھانەیان جێھێشت و چوون بۆ کالیفۆڕنیای باشوور لە ئەمریکا کە شوێنی لەدایکبوونی مێگانە.[1][2]