مەکینەی ساکار
From Wikipedia, the free encyclopedia
مەکینەی ساکار ئامێرێکی میکانیکییە کە ئاڕاستە یان گەورەییی ھێزێک دەگۆڕێت.[1] بە گشتی، دەتوانرێت وەک ساکارترین میکانیزمەکان پێناسە بکرێن کە کەڵکی میکانیکی بۆ چەندھێندەکردنی ھێز بەکار دەھێنن.[2] زۆربەی جار ئەم زاراوەیە ئاماژە بە ئەو شەش مەکینە ساکارە کلاسیکییە دەکات کە لە لایەن زانایانی ڕینێسانسەوە پێناسە کراون:[3][4][5]