ناوچەی کەلووەکان
ڕووبەری ئاسمانی دابەش بوو بەسەر دوازدە نیشانە / From Wikipedia, the free encyclopedia
بازنەی کەلووەکان یان ناوچەی کەلووەکان بریتییە لە ناوچەیەک لە ئاسماندا بە دووری ٩ پلە باکوور و ٩ پلە باشوور بەدەوری ڕێڕەوی خۆر کە تیایدا لەڕێگەی ئاسمانەوە دەجوڵێت و گۆی ئاسمان دەبڕێت، وا بیری لێ دەکرایەوە کە قەبارەکەی بێکۆتایی بێت، و خولگەی ساڵانەی ڕواڵەتی خۆر لەسەر گۆی ئاسمانی پێی دەوترێت بازنەی مانگگیران و بەپێی ئاستی خولگەی زەوی پێناسە دەکرێت.
خۆر و ھەموو ھەسارەکان لە بەشێکی تەسکی گۆی ئاسمانیدا دەجوڵێن کە دابەشی دەکات بۆ دوو بەش، و ئەو دوانزە ئەستێرەیەش کە لەناو ئەم بەشەدا ھەڵکەوتوون پێیان دەوترێت «کەلووی ئاسمانی»، ھەروەھا ئەو ڕووبەرەی کە ١٢ کەلووی ئاسمانی دایپۆشیوە پێی دەوترێت بازنەی کەلووەکان.[1]