نیسان مۆتۆرز
کۆمپانیایەکی درووستکردنی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنییە / From Wikipedia, the free encyclopedia
نیسان مۆتۆرز (بە ژاپۆنی: ، 日産自動車株式会社, Nissan Jidōsha kabushiki gaisha، لاتینی: Nissan Motors) کۆمپانیایەکی فرەنەتەوەیی ژاپۆنییە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری یۆکۆھاما لە ویلایەتی کاناگاوا لە ژاپۆنە. کۆمپانیاکە ئۆتۆمۆبیل لەژێر مارکەکانی نیسان و ئینفینیتی دەفرۆشێت، پێشتریش مارکەی داتسەنی ھەبووە، لەگەڵ بەرھەمە ناوخۆیییەکانی کۆکردنەوەی کارایی (لەوانەش ئۆتۆمۆبیل) لەژێر مارکەکانی نیسمۆ و ئۆتێک. ئەم کۆمپانیایە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم، لەگەڵ نیسان زایباتسو کە ئێستا ناوی (نیسان گرووپ)ە.
ناوی خۆماڵی | 日産自動車株式会社 |
---|---|
پیشەسازی | ئۆتۆمۆتیڤ |
دامەزرا | ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣ ژاپۆن |
دامەزرێنەر | ماسوجیرۆ ھاشیمۆتۆ کێنجیرۆ دێن ڕۆکورۆ ئایۆما میتارۆ تاکیوچی یۆشیسوک ئایکاوا ویلیام ئاڕ گۆرھام |
بەردەستە لە | ھەموو جیھان |
خاوەن | ڕێنۆ |
ژمارەی کارمەندان | ١٣١٬٤٦١ (٢٠٢٢) |
وێبگە | www |
لە ساڵی ١٩٩٩ەوە نیسان بەشێک بووە لە ھاوپەیمانی ڕێنۆ-نیسان-میتسوبیشی (میتسوبیشی لە ساڵی ٢٠١٦ پەیوەندی بە کۆمپانیاکە کردووە)، ھاوبەشییەکە لە نێوان نیسان و میتسوبیشی مۆتۆرز لە ژاپۆن، و لەگەڵ کۆمپانیای ڕێنۆیە لە فەڕەنسا. لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، کۆمپانیای ڕێنۆ لە سەدا ١٥ پشکەکانی لە کۆمپانیای نیساندا دەبێت، لە بەرامبەردا نیسان ھەمان پشکەکانی لە کۆمپانیای ڕێنۆدا ھەیە.[1] لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ەوە نیسان خاوەنی ٣٤٪ پشکی کۆنترۆڵمراوی کۆمپانیای میتسوبیشی مۆتۆرزە.[2]
لە ساڵی ٢٠١٧ کۆمپانیای نیسان شەشەم گەورەترین کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل بوو لە جیھاندا، دوای تۆیۆتا، گرووپی فۆلکسڤاگن، ھیۆندا مۆتۆر گرووپ، جەنەراڵ مۆتۆرز و فۆرد.[3] لە ساڵی ٢٠١٤ کۆمپانیای نیسان گەورەترین کۆمپانیای بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل بوو لە ئەمریکای باکوور.[4] کۆمپانیای نیسان بە داھاتی ٧٨ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٢، نۆیەمین گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل بوو لە جیھاندا، ھەروەھا پێشەنگی براندی ژاپۆنی بوو لە چین و ڕووسیا و مەکسیک.[5] تا مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٨، نیسان گەورەترین کۆمپانیای بەرھەمھێنانی ئۆتۆمۆبیلس کارەباییی (EV) بوو لە جیھاندا، بە فرۆشتنی جیھانی زیاتر لە ٣٢٠ ھەزار ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی. زۆرترین فرۆشی ئۆتۆمبێلی دروستکراو کە سەرجەمیان کارەبایین، نیسان لیفە کە لە پلەی دووەمی زۆرترین فرۆشراوی ئۆتۆمبێلی کارەبایییە لە ئاستی جیھانیدا، تەنھا لە دوای تێسلا مۆدێل ٣.[6]