نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو (لەدایکبووی ١٩٧٨ لە ھەولێر) نووسەر و زمانەوان و مامۆستای زانکۆی سەلاحەدینە.[1] لە بەشی کوردیی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەدین و ئیبن ڕوشدی زانکۆی بەغدا بەکالۆریۆسی خوێندووە. ساڵی ٢٠٠٦ ماستەری بەشی کوردی لە بەغدا تەواو کردووە. ساڵی ٢٠١٢ دکتۆرای لە بەشی کوردیی زانکۆی کۆیە وەرگرتووە. سەرنووسەری گۆڤاری زمانناسییە و جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی زمانناسییە.[2]