نەزانینخوازی
ھەندێک لە پڕوپاگەندەی مێتافیزیکەڵ دەبینێت، کە بوونی خوا، نەزانراوە و لەوانەیە نەکرێت بزانرێت / From Wikipedia, the free encyclopedia
نەزانینخوازی یان ئەگنۆستیسیزم (بە ئینگلیزی: Agnosticism) تێڕوانینێکی فەلسەفییە کە زانینی ڕاست و دروستی یان ناڕاستی ھەندێک لە داخوازەکان و بە تایبەتیش بانگەشەکانی کاروباری سەرووسروشتی وەک ئایینناسی، ژیانی دوایی، ھەبوونی خودا و بوونەوەرە ڕۆحییەکان یان تەنانەت حەقیقەتی کۆتاییش، نادیار و لە بنەماوە مەحاڵ دەزانێت.[1][2] تۆماس ھێنری ھێکسڵی دەڵێت: «بە سادەیی واتە کەسێک لە خۆیەوە نەڵێت دەزانێت، یان بڕوای وایە، لەکاتێکدا ئەو کەسە ھێندە زانستی نییە کە بزانێت یان بڕوا بھێنێت.» بیرمەندانی پێشوتر، سەرەڕای، کاری نووسراویان ھەبوو کە تێڕوانینی ئاگنۆستیکی بەرزکردەوە، وەک سانجایا بێتاتاپۆتا، فەیلەسووفی ھیندی سەدەی پێنجەمی پێش زایین کە سەبارەت بە ھەر ژیانێکی دوای مەرگ نەزانینی دەربڕیبوو،[3][4] و پرۆتاگۆرس، فەیلەسووفێکی یۆنانی سەدەی پێنجەمی پێش زایین، کە سەبارەت بە ھەبوونی خوداوەندەکان تێنەگەشتنی دەریڕی.[5]