نەورۆزی کوردەواری
جەژنێکی کوردییە / From Wikipedia, the free encyclopedia
نەورۆز، گوڵوس[1] یان سەرساڵ یەکێک لە بۆنە مێژوویییە گرنگەکانی کوردە لە ھەموو شوێنێکی کوردستاندا. کوردەکان لە ھەر شوێنێکدا و لە ژێر دەسەڵاتی ھەر دەوڵەتێکدا نەورۆزیان پیرۆز کردووە.[2] نەورۆز ھەروەھا کاردانەوەی لە وێژە، فەرھەنگ و سیاسەتی کورددا ھەبووە.