ویڵ سمیت
ئەکتەر و ڕاپەری ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ویڵارد کاڕۆڵ سمیت جونیەر (لەدایکبووی ٢٥ی ئەیلوولی ١٩٦٨) ئەکتەر، بەرھەمھێنەر و ڕاپەری ئەمریکییە.[3] لە نیسانی ٢٠٠٧دا، گۆڤاری نیوزیویک ناوی «بەھێزترین ئەکتەری ھۆڵیوود» ی لێ نا.[4] سمیت پاڵێوراوە بۆ پێنج خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، دوو خەڵاتی ئۆسکار، و چوار خەڵاتی گرامی بردوەتەوە.
ویڵ سمیت | |
---|---|
لەدایکبوون | ویڵارد کاڕۆڵ سمیت جونیەر (١٩٦٨-٠٩-٢٥) ٢٥ی ئەیلوولی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٥ ساڵ)[1] فیلادێلفیا، پێنسیلڤانیا، ئەمریکا |
ناوەکانی تر | The Fresh Prince |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٦–ئێستا[2] |
ئۆڤەربووک ئینتەرتەینمێنت | |
وەکیل | جەیمس لاسیتەر |
تەلەڤیزیۆن | The Fresh Prince of Bel-Air All of Us Cobra Kai |
ھاوسەر |
|
مناڵ(ەکان) | ٣، لە نێوانیان جەیدن سمیت |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان | ھیپ ھۆپ |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | willsmith |
واژوو | |
لە کۆتایییەکانی ١٩٨٠دا، دیارترین ناوبانگی پەیداکرد وەک ڕاپەرێک لەژێر ناوی فرێش پرینس. لە ١٩٩٠دا، ناوبانگی بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو زیادی کرد کە ڕۆڵیگێڕا لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی The Fresh Prince of Bel-Airی ئێن بی سیدا، کە بۆ شەش وەرز تا ساڵی ١٩٩٦ بەردەوام بوو. دوای تەواوبوونی زنجیرەکە، سمیت لە تەلەڤیزیۆنەوە چووە سەر فیلم و لە چەندان فیلمی بەناوبانگدا ڕۆڵیگێڕا. تاکە ئەکتەرە کە ھەشت فیلمی بە داھاتی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیسدا، یانزە فیلم بە داھاتی زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن دۆلار لە جیھاندا ھەیە، و ھەشت فیلم کە چووبێتنە پلەی یەکەم لە بۆکس ئۆفیس.[5]
سمیت بە پڕداھاتترین ئەکتەر لە جیھاندا لەلایەن فۆربزەوە دانراوە.[6] بەپێی ٢٠١٤، ١٧ فیلم لەو ٢١ فیلمەی کە ڕۆڵی سەرەکی تێدا ھەبووە داھاتیان لە سەروو ١٠٠ ملیۆن دۆلارەوە بووە لە جیھاندا، و پێنجیشیان کە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان ھەیە لە بۆکس ئۆفیسی جیھانیدا. بەپێی ٢٠١٦، ھەموو فیلمەکانی داھاتیان ٧٫٥ ملیار دۆلارە لە بۆکس ئۆفیسی جیھانیدا.[7] بۆ نواندنەکانی لە ڕۆڵی بۆکسەر محەممەد عەلی کلای لە فیلمی Ali (٢٠٠١) و بازرگان کریس گاردنەر لە فیلمی The Pursuit of Happyness (٢٠٠٦)، سمیت پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر.[8][9] لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ڕێوڕەسمی ٩٤ی خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بەدەست بھێنێنت .ئەمەش یەکەم یەکەمجار بوو ئەو خەڵاتە وەربگرێت .[10]